سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا
ئەمڕۆ بەیانی ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
ئەمڕۆ بەیانی لە قودسی داگیرکراو ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ناو حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
لە کاتی هێرشەکەدا پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری قوبەتوسەخرە جێگربوونەتە. ڕێگری لە نزیکبوونەوەی گەنجانی فەلەستینی بە مزگەوتەکە کرا و لە هەنێک ناوچە پشکنینی ناسنامە کرا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەم جۆرە هێرشانە هەوڵ دەدەن مزگەوتی ئەقسا بە پێی کات و شوێن لە نێوان مسوڵمانەکان و جووەکان دابەش بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووک لە شاری پیرینیس وڵاتی فەرەنسا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.